AP ١٤٠١ خاکەلێوە ١٨ ٢٢:١٩

چاندنی هەزار داری بەڕوو لە زەوینەکانی ناوچەی شاهۆ و کۆساڵان

چاندنی هەزار داری بەڕوو لە زەوینەکانی ناوچەی شاهۆ و کۆساڵان

دایرەی پاراستنی ژینگەی سەوڵاوا بە مەبەستی گەشەی فەرهەنگی دار چاندن و بووژانەوەی دارستانەکان هەزار نەمامی بەڕووی لە ناوچە پارێزراوەکانی شاهۆ و کۆساڵان چاند.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئومید میرانی بەرپرسی فێرکاری دایرەی پاراستنی ژینگەی سەوڵاوا لەم بارەوە وتی: بە مەبەستی بووژانەوەی دارستانەکان و پاراستنیان، بەرنامەی چاندنی هەزار داری بەڕوو لەم ناوچانە بەڕێوە چوو.

ئەو وتیشی: گەشەی فەرهەنگی دار چاندن کارێکی باش و هەرمانە و پێک هێنانی ژینگەی پاک، کەم بوونەوی پیس بوونی هەوای بەدواوە دەبێت و پێویستە هەمووان بۆ ئەم مەبەستە بۆ چاندنی دار لە وڵاتدا هەنگاو هەڵبگرین.

News ID 41504

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha